onsdagen den 9:e januari 2008

به‌ڵێن ده‌ده‌م


گه‌رچی گوڵم تۆ له‌م دووریت

بێگومان به‌ خۆشم ده‌وێیت

ڕۆحم قوربانی ڕۆحت بێت

دڵم قوربانی دڵت

به‌ڵێن ده‌ده‌م

دڵ به‌ که‌سی تر خۆش ناکه‌م

چونکه‌ گیانه‌ واهه‌ست ده‌که‌م

ژیانم به‌بێ تۆ تاڵه‌

به‌ڵێ سه‌خته‌ و هه‌م مه‌حاڵه‌

چۆن مۆم هه‌روا گڕی ئه‌م ئه‌شقه‌ی تۆش

به‌ ناو ناخ و دڵ و ژینم پاڵ ده‌کێشێ

بۆیه‌ ده‌ڵێم بێ دوودڵی

خۆشم ده‌وێی هه‌تا مردن

خۆشم ده‌وێی ڕووناکی هه‌ردووچاوم

ئاهی دڵێکی شکاو




گیانه‌ به‌دڵ و به‌گیان تۆم خۆش ده‌ویست


به‌ڵام خوا چاوی زه‌مانه‌ کوێرکا من و تۆی له‌یه‌ک کرد


که‌ تۆش به‌ره‌و ئاگرێکی ئاشقانه‌ ڕۆیشتی


ومنیشت جێ هێشت


دووری


به‌رگه‌ی دووریت ناگرم گیانه‌

له‌وه‌ زیاتر دڵم شه‌یدای دۆزه‌خ مه‌که‌

تۆم تا ڕاده‌ی خۆشه‌ویستی خۆش ده‌وێت

له‌دووری که‌وتووم که‌ کونجی ژووره‌ تاریکه‌که‌م

ته‌نها یادگاریه‌کانت شک ده‌به‌م بۆ خۆشی دڵم

له‌جوانی ئێوارانمدا مانگ شه‌رم ده‌کات بدره‌وشێته‌وه‌ به‌رامبه‌ر ڕوخسارت

ئه‌خر من چیبکه‌م دوورم لێت

وه‌ک جاران ناتوانم وشاکانم له‌گه‌ل له‌گه‌ڵ په‌نجه‌ ناسکه‌کانی بای شه‌ماڵی ئێواران

به‌روخسارتی ئاشنا بکه‌م

ده‌سا به‌سه‌ ئه‌م دووری‌یه‌

دڵم به‌رگه‌ی مه‌رگح ئه‌شق ناگرێ

ئه‌گه‌ر تۆ به‌ فرمێسکه‌کانی من ئه‌گه‌ڕایته‌وه‌

ئه‌وا من ئه‌مام

tisdagen den 8:e januari 2008

خۆشه‌ویستی بێ‌وه‌فا


دڵی خۆت پێشکه‌ش کردم که‌چی خۆشت لێت سه‌ندمه‌وه‌

مادام نازانی خۆشه‌ویستی مانای چی‌یه‌،

بۆ پێت وتم خۆشم ده‌وێیت

بڕۆ لێم دووربه‌ بێ‌وه‌فا

ئه‌م خۆشه‌ویستی‌یه‌ پاکه‌ تاکه‌ی دڵشکاندنی تێدا بێت

هه‌ی بێ‌وه‌فا

خۆشم ده‌وێیت


خۆشم ده‌وێیت سیاتتر له‌وه‌ی که‌ شه‌پۆل که‌ناری ده‌ریای خؤش ده‌وێت
زیاتر له‌وه‌ی خۆر ئاسمانی خۆش ده‌وێت
زیاتر له‌وه‌ی که‌ مانگ ئه‌ستێره‌کانی خۆشده‌وێت
به‌ڵێ خۆشه‌ویسته‌ژکه‌م، زۆر خۆشم ده‌وێیت
به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م هێشتا که‌مه‌ چونکه‌ من له‌خۆم زیاتر تۆم خۆش ده‌وێت

ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی


ئه‌گه‌ر بمزانیدایه‌ خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌نده‌ گرانه‌
هه‌رگیز به‌سه‌ر شاخی خۆشه‌ویستی تۆده‌ هه‌ڵنه‌ده‌گه‌ڕام
ئه‌گه‌ر ده‌مزانی ڕێگای خۆشه‌ویستی تۆ ئه‌وه‌نده‌ دوور و درێژه‌
هه‌رگیز نه‌ده‌بووم به‌ ڕێبواری ئه‌م ڕێگایه‌
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بویتایه‌
چاوانی من شه‌وانه‌ و ڕۆژانه‌ فرمێسکیان بۆ تابلۆ بێڕه‌نگه‌کانی تۆ نه‌ده‌ڕژاند
من هه‌رگیز تازه‌ له‌ناو ده‌ریای ئه‌شقی تۆدا ڕزگارم نابێ
چوونکه‌ من له‌ناو هه‌ستی ئه‌شقێکی بێناونیشاندا ده‌ژیم
ئاخر ئه‌زیزه‌که‌م من تاکه‌ی چاوانم له‌ڕێگه‌ی دووریه‌که‌ی تۆدا بڕوانێ

دووری له‌ نیشتیمان



تاکه‌ی دووربم له‌ دڵی دڵدارم

تاکه‌ی بێباس بم له‌ باوانم

تاکه‌ی بڵێم خۆشم ده‌وێی دڵ و گیانم

تاکه‌ی بڵێم ئاخ.. چیتر ناتوانم

* * *

من مرۆڤێکی بێنیشتیمانم

تاکه‌ی وێڵ و سه‌رگه‌ردانبم له‌م هه‌نده‌رانه‌

ئیتر به‌سه‌ ژیانی ئه‌م غوربه‌تانه‌

روحم بێزاره‌ و گریانم وه‌کو بارانه‌

دڵم پڕ له‌خه‌مه‌ و ژینم هه‌نسک و گریانه‌
* * *
تاکه‌ی فرمێسک بڕژێ له‌ چاوانم

تاکه‌ی من دووربم له‌ خواسته‌کانم

چیتر بابه‌سبێت ئاهو ناڵینم

ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ کوردستانم

چاوت هه‌ڵبڕه‌


تو خوا هه‌ڵبڕه‌ دووچاوی ڕه‌شت
چیتر مه‌ڕێژه‌ فرمێسکی گه‌شت
من کۆترءکم بێ لانه‌و ته‌نیا
بمکه‌ میوانی گه‌رمی به‌وه‌شت

به‌بێ تۆ

خۆشه‌ویسته‌که‌م بێتۆ ژیانم سه‌رگه‌ردانیه‌
گه‌ر دووربم له‌ نیگه‌رانیت ئیتر دونیام بۆچی‌یه‌
گه‌ر تۆ سۆزت بۆ من نه‌بێ
سۆزی خه‌ڵکیی دیم بۆ چی‌یه‌
گه‌ر نیگای تۆ نه‌بینم
کوێریشبم گرنگ نیه‌
گه‌ر شیعرێ بۆ تۆ نه‌بێ
نووسینی مانای چی‌یه‌
هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵیشم
به‌بێتۆ ڕه‌نگی نی‌یه‌